کوردستانی
ژیانئاوایی مام.. لە یادگە و دیدی هەڤاڵانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- هێمن سەعید
ئەمڕۆ سێ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر ژیان ئاوایی یەكێك لە دیارترین سەركردە و شۆڕشگێڕەكانی گەلی كورد لە باشووری كوردستان، كۆچی ئەو بەپێی قسەی هەڤاڵەكانی كەلێنێكی گەورەی درووستكردووە لە خەباتی رزگاری خوازی نەتەوەكەی، مام جەلال ئەو پیاوەی دۆست و دوژمنەكانی شاهیدی گەوەریی و دڵسۆزی بۆ دەدەن، لەیادی ژیان ئاواییدا دۆست و هەڤاڵەكانی كێبڕكێ لەسەر زیندووكردنەوەی ناو و رێبازەكەی دەکەن.
- مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەیاننامەیەكی ئاراستەی بنەماڵەی مام جەلال كردووە و نووسیویەتی "لە یادی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بە سەر کۆچی دوایی برای بەڕێزم مام جەلال لەگەڵ پێشکەشکردنی رێز و پێزانینم بۆ دەوری کاریگەری، وەک یەکەم سەرۆک کۆماری کورد ئێستا زیاتر لە هەموو کات هەست بە خەسارەتی لە دەستدانی دەکەم".
- قوباد تاڵەبانی، كوڕی بچوكی مام جەلال بۆ یادی باوكی نووسیویەتی "باوکە گیان سڵاو...چەند رۆژێکە بیر لەوە دەکەمەوە هاتمە خزمەتت چیت پێ بڵێم و چیت بۆ باس بکەم! کوردستان وەک سەردەمی تۆ نەماوە، بارودۆخ خراپە و گوزەرانی خەڵك باش نییە، ئەم بەیانییە تەماشای هەندێک لە وێنەکانتم دەکرد لە هەموویاندا گەشبین و دەم بە پێکەنین بووی، بیرم لەوە دەکردەوە سیحری ئەوە لە چیدایە کە لە ساتە ناخۆش و تاریكەکانیشدا هەر بە هیوا و ئومێدەوە دەتڕوانییە داهاتوو؟ بیرم لەوە دەکردەوە بۆچی بەر لەوەی نەخۆشی بە یەکجاری لە سیاسەت دوورت بخاتەوە نەک تۆ، بەڵکو هەموو کورد بە هیوا و بە گەشبینییەوە دەیانڕوانییە ئایندە؟ پێموایە هۆکارەکەی ئەوەبوو، تۆ لە رێبازی خۆت دڵنیابووی، گەلیش متمانەیان پێت هەبوو. ڕێبازی تۆ هەوڵدان و لێبڕان و ماندوو نەناسی بوو لەپێناو ئازادی و بەرژەوەندی گشتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، هەر لەبەر ئەمەش بوو هەر کاتێک کێشە و قەیرانێک هەبوایە چارەسەرێکت پێ بوو كە هەمیشە لە بەرژەوەندی گشتیدا بوو نەک لە بەرژەوەندی تایبەتی هیچ كەس و لایەنێك".
- مهزڵوم كۆبانێ، فهرماندهی گشتیی هێزهكانی سوریای دیموكرات (ههسهده) بۆ یادی مام جەلال دەڵێت "تهواوی گهلی كورد ههست بهو بۆشاییه گهورهیه دهكهن كه بههۆی ماڵئاوایی سهرۆك مام جهلال دروستبووه، چونكه سهرۆك مام جهلال خهباتی بۆ ههرچوار پارچهی كوردستان دهكرد نهك تهنها بۆ باشووری كوردستان، بۆیه هیچ كاتێك گهلی كورد رۆڵ و پێگه گرنگ و مێژووییهكهی سهرۆك مام جهلال له بیر ناكات".
- كۆسرەت رەسوڵ، سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی بەناونیشانی (مام جەلال ئەو كاریزمایەی دووبارە نابێتەوە) نووسیویەتی "بۆ من، مام جەلال هاوڕێ و هاوسەنگەرو سەركردە بوو، فێرگەی پێگەیاندنی دەیان و سەدان كادیر و هەڵگیرسێنەرەوەی شۆڕش بوو لە كوردستان، بەرنامەو سیاسەت و دنیابینییەكەی هەوێنی دیموكراسی و ئاشتی و ئارامی و پێكەوەژیان بوو لە عێراق و ناوچەكە، بۆ كورد پارێزەری پێگەو ڕۆڵی كورد بوو لەعێراق و ناوچەكە، پارێزەری كورد بوو لە دنیا، مام جەلال هەمیشە حەكیمانەو دووربینانەو وردبینانە سیاسەتی لەپێناو دیموكراسی و مافی مرۆڤ و مافی چارەی خۆنووسین دەكرد، لەدەستدان و كۆچی دوایی مام جەلال، كارەساتێكی گەورە بوو، لەدوای مام رۆژ لەدوای رۆژ قەیرانی زیاتر، كێشەی زیاتر، ناكۆكی و ململانێی زیاتر بەرۆكمان دەگرێت، ئەسەف لەناومان نییە بەحیكمەتەكانی خۆی هەمووی چارەسەر بكاو ئەم قۆناعە تێپەڕێنین".
- مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا نووسیویەتی "له سێیەمین ساڵیادی کوچی دوایی بەڕێز مام جەلال رێز و پێزانینم بۆ خەبات و رۆڵی دیاری بەڕێزیان هەیە لە بزووتنەوەی سیاسی کوردستان و عیراقدا، پێزانینم ئاراستەی کاک بافل و کاک قوباد و شوێنکەوتووە راستەقینەکانی مام جەلال دەکەم، هیوادارم یادی مام جەلال، هاندەر بێت بۆ یەکڕیزی و تەبایی گەلەکەمان".
- مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا نووسیویەتی "له سێیەمین ساڵیادی کوچی دوایی بەڕێز مام جەلال رێز و پێزانینم بۆ خەبات و رۆڵی دیاری بەڕێزیان هەیە لە بزووتنەوەی سیاسی کوردستان و عیراقدا، پێزانینم ئاراستەی کاک بافل و کاک قوباد و شوێنکەوتووە راستەقینەکانی مام جەلال دەکەم، هیوادارم یادی مام جەلال، هاندەر بێت بۆ یەکڕیزی و تەبایی گەلەکەمان".
- مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، بۆ یادی ژیان ئاوایی مام جەلال بەیانێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە "سەرۆك مام جەلال لە ماوەی زیاتر لە نیو سەدە بێوچان، خەباتی ھەمەلایەنەی كرد بۆ سەڵماندن و بەدیهێنانی مافە رەوا نەتەوەیی و دیموكراسیەكانی گەلی كورد و پیادەكردنی بژاردەی دیموكراسی و دادپەروەری و پێكەوە ژیان لە عێراقی فرە پێكهاتەدا. لە شۆڕش و بزوتنەوەی پێشمەرگایەتیدا، مام جەلال نموونەی گەورە و باڵای ڕابەری شۆڕشگێر و وردبین و ورەبەرز و پتەو بوو". لە خەباتی دیپلۆماتیدا، وێنەی مام جەلال لە مێژووی كوردایەتی ھاوچەرخ و هەتا خەباتی ئازادیخوازانەی گەلانی ناوچەكەشدا دەگمەنە.پەیوەندییەكانی لە ئاستی میللەتانی رۆژھەڵات و دونیای عەرەبی و ئاسیا و رۆژئاوادا، بنەغای پتەوی ئەو دەستكەوتە دیپلۆماتیانە بوون کە رەوایی و رەسەنایەتی مەسەلەی کوردی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دووپات دەکردەوە".
- مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی بۆ یادی ژیان ئاوایی مام جەلال باسی لە بەشێك لە شانازییەكانی مام جەلال كردووە و نووسیویەتی "مام لە مێژووی سیاسی خۆیدا شانازی مێژوویی گەلێكن. بەڕای من، پێنج شانازی، لە هەموو شانازیەكانی كاریگەرترن:
یەكەم: بەرپاكردنی شۆڕشی دوای خیانەتنامەی 1975 جەزائیر.
دووەم: چارەسەركردنی ریشەیی شەڕی ناوخۆ، لە دوای رێكەوتنامەی واشینتۆنەوە – 1998.
سێیەم: باوەڕبونی رەها بە دیموكراسی و یٔازادی و مافی ژن.
چوارەم: چەسپاندنی فیدراڵی كوردستان، پێنجەم: كەسوكاری شەهید و پێشمەرگەی زۆر خۆش دەویست.
یەكەم: بەرپاكردنی شۆڕشی دوای خیانەتنامەی 1975 جەزائیر.
دووەم: چارەسەركردنی ریشەیی شەڕی ناوخۆ، لە دوای رێكەوتنامەی واشینتۆنەوە – 1998.
سێیەم: باوەڕبونی رەها بە دیموكراسی و یٔازادی و مافی ژن.
چوارەم: چەسپاندنی فیدراڵی كوردستان، پێنجەم: كەسوكاری شەهید و پێشمەرگەی زۆر خۆش دەویست.
نەرمین عوسمان، سیاسەتڤانی کورد لە پەیامێکدا نووسیویەتی "مام جەلال لەسەر ئاستی وتار و كردار سیاسەتێكی ئاشتیخوازانەی بۆ پێكەوەژیان لە ناوەوە و دەرەوەی یەكێتی هەبوو، بڕوای تەواوی بە ئازادی رادەربڕین، ئازادی سیاسی، ململانێی دوور لە ناوزڕاندن هەبوو، هەروەك بڕواشی بە لەپشتەوە پەلاماردان و شەڕكردن نەبوو، لەوانەش گرنگتر شەڕی بە كۆنە قین لەگەڵ نەیارەكانی نەدەكرد، كەس لەبیر نەدەكرد، خەمی گەورە و بچووكی بوو، قاقای دوای توڕەبوون و سزادانەكەی رۆحی ئارام دەكردەوە".
- شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ یادی ژیان ئاوای مام جەلا نووسیویەتی"بیری مرۆڤ دۆستی و ژیاریی جەنابی مام لە سیاسەت و خەباتییشیدا رەنگی دابووەوە، هەموو کات حیکمەت و کارێزمایی جەنابیان، هەوێن و بناغەی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان بوو، ئێستا لەهەموو کات زیاتر پێویستمان بە دیدو هەڵوێست و باوەڕەکانی ئەوە، کە لەپێناو دۆزی نەتەوەکەمان و خەباتی نەپساوەی، بۆ هێنانەدی کۆمەڵگەیەکی ئازادو دیموکرات هەنگاوی بۆنا".
س.س
س.س