کوردستانی

خۆپیشاندانی شۆفێران لە دەروازەیەکی سنووری هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


خۆپیشاندانی شۆفێران لە دەروازەیەکی سنووری هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شۆفێرانی مەرزی پەروێزخان لە دژی بڕیاری رێگەنەدانیان بۆ هێنانی بارەکانیان خۆپێشاندانیان ئەنجامد و لە ئێستادا خۆپیشاندانەکە بەردەوامە و داوا دەکەن ئەو بڕیارە هەڵبووەشێنرێتەوە.

ئاراس محەمەد، یەکێک لە شۆفێرەکان بە مەدا میدیای راگەیاند "لە مەرزی پەروێزخان گردبووینەتەوە لە دژی رێگەندان بە هاتنی بارەکانمان لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان بە بیانووی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، چونکە ئەمە بەشێکی زۆری لە شۆفێران بێکار کردووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "نزیکەی 300 شۆفێر دەبین بەردەوام دەبین لە خۆپیشاندان و مانگرتن تاوەکو رێگەمان پێدەدرێت، بەڵام رێگەی مەرزەکەمان نەگرتووە و هاتوچۆکردن بەردەوامە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan