عیراقی

پرۆژە یاسایەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق نیگەرانی فراکسیۆنی یەکێتی لێدەکەوێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرۆژە یاسایەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق نیگەرانی فراکسیۆنی یەکێتی لێدەکەوێتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران عیراق لە بارەی دیاریکردنی رۆژی 3ی تشرینی یەکەم وەک رۆژی جەژنی نیشتیمانیی عیراق یاداشتێکی دایە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران.
 
رێزان شێخ دلێر، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای ئەوەی بڕیاربوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگبدات لەسەر پرۆژە یاسای دیاریکردنی رۆژی 3ی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێک وەک رۆژی جەژنی نیشتیمانیی عیراق، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی یاداشتێکی ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عیراق کرد و تیادا ناڕەزایی دەربڕی لە دیاریکردنی رۆژی 3ی مانگی 10 بە رۆژی جەژنی نیشمانیی عیراق".

ئەوەشی خستەڕوو "هۆکاری ناڕەزایەتییەکەمان بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی لە هامان رۆژدا مام جەلال کۆچی دواییکردووە، چۆن دەبێت رۆژی کۆچیی دوایی سەرۆک کۆماری وڵات هاوکات بێت لەگەڵ رۆژی جەژنی نیشتمانیی عیراق".

ئاماژەی بەوەشکرد "دواتر سەرۆکایەتی پەرلەمان دوای لێبوردنی کرد و لەسەر داوای فراکسیۆنی یەکێتی ئەو بابەتە لە بەرنامەی رۆژی یەکشەممەی رابردووی پەرلەمان لابرا و کار لەسەر دیاریکردنی رۆژی دیکە دەکات بۆ ئەوەی بکرێتە رۆژی جەژنی نیشتمانی". 
 
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی سێشەممە 2020/09/01 ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا رۆژی 3 مانگی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێک بکرێتە رۆژی جەژنی نیشتمانی، بەو پێیەی لەو رۆژەدا عیراق سەربەخۆیی خۆی لە بەریتانیا وەرگرتووە و بووەتە ئەندام لە کۆمەڵەی گەلان، حکومەت ئەوەی وەک پرۆژەیاسا رەوانەی پەرلەمان کرد. 

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان