کوردستانی
کۆلبەرێکی کورد کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران لە سنووری بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە، بەپێی ئامارێک بێت لەماوەی مانگی رابردوودا 26 کۆڵبەر سنوورەکانی کوردستان کوژراون.

ریکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ شەممە 3ی تشرینی یەکەمی 2020 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی سنووری بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک کوژراوە.
پەیامنێری هەنگاو ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بانە ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی "مێهدی زارعی" 28 ساڵە و خەڵکی گوندی کۆڵسەی خوارووی سەردەشت.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئەیلولی 2020 دا، لانیکەم 26 کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە 81%ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا بووە.
س.س