عیراقی

مستەفا کازمی داوایەک ئاراستەی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مستەفا کازمی داوایەک ئاراستەی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق دەکات
مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی عیراق راگەیەندراوێک ئاراستەی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق دەکات و داوا دەکات بەزووترین کات کاره‌كانی تۆماری بایۆمه‌تری ده‌نگده‌ران تەواو بکات، هەروەها داوا لە هاوڵاتییانیش دەکات ناوی خۆیان تۆمار بکەن

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق لە راگەیەندراوێکدا داوای لە  كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق كردووە کاره‌كانی تۆماری بایۆمه‌تری ده‌نگده‌ران تەواو بکات بە زووترین کات، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عیراق، هەروەها کازمی، داواش له‌ هاوڵاتییانی عیراق ده‌كات، خۆیان له‌ بنكه‌كانی كۆمسیۆن تۆمار بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا هه‌موویان ببنه‌ خاوه‌ن كارتی تایبه‌تی‌ بایۆمه‌تری بۆ هه‌ڵبژاردن.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌ن بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد و داواشی له‌ هه‌موو لایه‌نه‌ ئیدارییه‌كان كرد پشتیوانی له‌ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، بۆ ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی ئاماده‌كاری".

ئەمەش لەکاتێکدایە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق مانگی حوزەیرانی ساڵی 2021ی دیاریکردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عیراق.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان