کوردستانی

نرخی کارەبای موەلیدە کەمکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی کارەبای موەلیدە کەمکرایەوە
مەودا میدیا - کاروان نوری

دوای ئەوەی هاوڵاتیانی کەرکوک ناڕەزایەتیان لە بەرانبەر کرێی کارەبای موەلیدە دەربڕی، ئەمڕۆ پارێزگاری کەرکوک، نرخی یەک ئەمپێر کارەبای موەلیدە لە 13 هەزار دینارەوە بۆ 10 هەزار دینار کەمکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 4-10-2020، راکان جبوری، پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەری موەلیدە ئەهلییەکانی کەرکوک نرخی ئەمپێری موەلیدەئەهلییەکانی بۆ 10 هەزار دینار کەمکردەوە، رایگەیاند "دەمانەوێت رەچاوی بارودۆخی هاوڵاتیان بکەین ئەو بارودۆخەی ئێستای هاوڵاتیان تێیدان ناتوانن پارەیەکی زۆر بدەن".

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "پێشتر نرخی موەلیدە دیاریکرد بەڵام هاوڵاتیانی کەرکوک ناڕەزایەتیان لە بەرانبەر کرێی کارەبای موەلیدە دەربڕی، بۆیە بڕیارماندا، نرخی یەک ئەمپێر کارەبای موەلیدە لە 13 هەزار دینارەوە بۆ 10 هەزار دینار کەمبکەینەوە.

هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا لە  کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ تا 1ی شەو موەلیدە ئەهلییەکان کارەبا دابینبکەن، لە بەرانبەریشدا بۆ هەر کاتژمێرێک پێدانی کارەبا بڕی 15 لیتر سوتەمەنی بۆ هەر یەکێکیان دابینبکرێت.


ک.ن

 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب