کوردستانی
روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەبای هەرێمەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە بارەی تایبەتكردنی سێكتەری دابەشكردنی كارەبا روونكردنەوەیەكی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەو كەرتە راستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی كارەباوە چاودێری دەكرێت و نرخی كارەباش لەسەر هاوبەشان زیاد ناكرێت.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی کارەبادا ئەوەش خراوەتەڕوو، بەتایبەتكردنی كەرتی دابەشكردنی كارەبا راستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی كارەبا چاودێریی و سەرپەرشتی دەكرێت نرخی كارەبا لەسەر هاوبەشانی كارەبا زیاد ناكرێت، زیادبوونی ماوەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بەتایبەتی لەهەردوو وەرزی هاوین و زستاندا ، دەبێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو پلانەی کە خراوەتەڕوو، دەبێتە هۆی باشتر كۆنترۆڵكردنی سیستەمی بەڕێوەبردنی كارەب، رێگرە لە بەفیڕۆدانی وزەی كارەبا و كەمبوونەوەی پاڵەپەستۆ لەسەر تۆڕ و وێستگەكان و كەمبوونەوەی كاری چاكسازیی و سوتانی محاویلەكان، كەمكردنەوە و نەهێشتنی سەرپێچیەكانی كارەبا بەمەش دادپەروەریی لە دابەشكردنی كارەبا زیاتر دەستەبەر دەكرێت.
ک.ن
ک.ن