کوردستانی
300 تۆن کاڵا و شمەکی بەسەرچوو لەناوبران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئامار مانگی نۆی كاروچالاكیه‌كانی خۆی بڵاوکردەوە و كه له‌و مانگه‌دا ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له (300) تۆن كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نی جۆراوجۆردا گرتووه و له‌ناویان بردوه.
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئامار مانگی نۆی كاروچالاكیه‌كانی خۆی بڵاوکردەوە و كه له‌و مانگه‌دا ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له (300) تۆن كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نی جۆراوجۆردا گرتووه و له‌ناویان بردوه.
لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، پشكنینیان بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه ئەنجامداوە كه هاوڵاتیان رۆژانه به‌كاری ده‌هێنن، له مانگی رابردوودا له (457) شوێنی كاركردن سه‌رپێچییان تۆماركردوه و (406) شوێنیش ئاگاداركراونەتەوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن و رێکكاره‌كانی خۆپارێزی بن.
بەپێی ئەو ئامارەی کە لیژنەکە بڵاویکردووەتەوە "به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه‌كان لەماوەی یەك مانگدا ده‌ستیان به‌سه‌ر (300) تۆن (580) كیلۆگرام كاڵاوشمه‌كی جۆراوجۆر و خۆراكی ماوەبەسەرچودا گرتووە و لەناویان بردوه و كۆی گشتی پارەی غەرامەكراویش بریتییە لە (29) ملیۆن و سەد و هه‌شتا هەزار دینار كه به‌پێی یاسا دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی".
ک.ن