کوردستانی

زانكۆی سلێمانی سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی خوێندن بڕیاریدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانكۆی سلێمانی سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی خوێندن  بڕیاریدا
مەودا میدیا - کاروان نوری

زانكۆی سلێمانی سەبارەت بە میكانیزمی دەستپێكردنەوەی خوێندنی ساڵی 2020-2021 روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، سەرەتای دەستپێکردنەوەی دەوامی زانکۆ بە شێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت.

زانكۆی سلێمانی سەبارەت بە میكانیزمی دەستپێكردنەوەی خوێندنی ساڵی 2020-2021، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکردووە، لەپاش چەندین كاتژمێر و چەندین كۆبوونەوە، پشت بەست بەڕێنماییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی ئەنجومەنی زانكۆكەمان لەپێناوی ئەوەی خوێندكاران ھەم تەندروستیان پارێزراو بێت ھەم لەخوێندنەكەش بێبەش نەبن بڕیارماندا سەرەتا بە خوێندنی ئەلیكترۆنی دەست پێبكەین بۆ شەش ھەفتە".

ئەوەشیان خستووەتەڕوو "ئەم بڕیارە مانای ئەوە نیە كار بەخوێندنی ناو كەمپەس ناكەین، بەڵكو لە ھەفتەكانی دواتر بەپلانێكی ورد و كردنەوەی بەشە ناوخۆییەكان خوێندنی چەند كۆلێج و قۆناغ و بەش و بابەتێك لەنێو كەمپەس دەبێت بە پابەندبوون بە رێكارەكانی تاك پارێزی و كۆمەڵ پارێزی، وە بێ گومان لە تاقیكردنەوەكانیشدا خوێندنەوەمان دەبێت بۆ ئەو وانانەی بە ئەلكترۆنی خوێندراون".

ک.ن

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد