کوردستانی
پەیامی مەسرور بارزانی لەدوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت کۆبووەوە، لە دوای نزیکەی 10 کاتژمێر گفتوگۆی پەرلەمانتاران و تیمی حکومەت لە پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی پەرلەمان کۆتاییهات.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە لە جریوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی "ئێمە پەیوەندییەکی بەهێزمان لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان هەیە، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەرەوپێشردن و جێبەجێکردنی کارەکانی کابینەی نۆیەم"، جەختیکردووەتەوە لە رۆڵی پەرلەمانی کوردستان لە چاودێرییکردنی کارەکانی حکومەتی هەرێم.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارانی دیاوە و لەناو پەرلەمانی کوردستانیشدا وتارێکی پێشکەش کرد.
س.س