کوردستانی
شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری کۆبوونەوەیەکی گرنگ دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شاندێکی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌شداری لە کۆبوونەوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکانی تایبەت بە خولی 19ی رێككه‌وتننامه‌ی پاراستنی هەموو کەسەکان له شوێنونکردنی زۆره‌ملی دەکات، ئەمەش لە کاتێکدایە بڕیار وابوو لە سەرەتای مانگی نیسان كۆبوونه‌وەکانی خولی (19) لیژنەی تایبەت بە رێككه‌وتننامه‌ی پاراستنی هەموو کەسەکان له شوێنونکردنی زۆره‌ملی له باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له جنێڤ به به‌شداری شاندێکی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایتۆسی کۆرۆناوە کۆبوونەوەکانی دواخرا، لە رۆژانی 5 و 7ی تشرینی یەکەمی 2020 کۆبوونەوەکە لە بارەگای یۆنامی لە بەغدا ئەنجام دەدرێت بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس.
د. دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای رایگەیاند "بەشداری کردنی شاندی حکومەتی هەرێم لە چوارچێوی لیژنەی نووسینەوەی راپۆرتەکانی تایبەت بەو رێککەوتننامە و پەیماننامە نێودەوڵەتیانەیە کە حکومەتی عیراقی فیدرال ئەندامە تێیدا، لەم کۆبوونەوانەدا حکومەتی هەرێم وتاری خۆی پێشکەش دەکات بە مەبەستی خستنەڕووی پابەندبوونەکانی هەرێمی کوردستان تایبەت بەو رێککەوتننامەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەم گفتوگۆیانەدا ئەو نه‌هامه‌تیانه‌ی دەخرێنە روو کە رووبه‌ڕووی گه‌لی كورد بوونه‌ته‌وه، چونکە گه‌لی كورد به درێژایی مێژوو رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین و مه‌ترسیدارترین هێرشی كۆمه‌ڵكوژی بووته‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمه یه‌ك له دوایه‌كه‌كانی عیراق تا رژێمی به‌عس له ساڵی 2003، یه‌كێك له‌و تاوانانه‌ی كه پياده كرا بریتی بوو له شوێنونکردنی زۆره‌ملێ و تێیدا به هه‌زاران كه‌س له عیراق بوونه قوربانی كه به‌شی هه‌ره‌زۆریان له كوردستان بوون".
زێباری باسی لەوەشکرد "لەمیانەی کۆبوونەوە و گفتوگۆکاندا شاندی حکومەتی هەرێم تیشک دەخاتە سەر ئەوەی كه گه‌لی كوردستان به گشت پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانییه‌وه گه‌وره‌ترین قوربانی تاوانی بێسه‌روشوێن كردنی زۆره‌ملێ بوون به درێژایی مێژووی عیراق، ئه‌مه‌ش خۆی دەبینێتەوە له پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفال و شوێنونکردنی كورده فه‌یلییه‌كان له نێوان ساڵانی 1980- 1990 و ئه‌نفالكردنی هه‌شت هه‌زار بارزانی و 182000 كوردی بادینان و گه‌رمیان، ئه‌م تاوانانه دژ به گه‌لی كورد به كۆتایی هاتنی رژێمی به‌عس كۆتاییان نه‌هات، به‌ڵكو دوای هێرشی تیرۆریستی داعش‌یش بەردەوام بوو به هه‌زاران هاووڵاتی كوردی ئێزیدی بێسه‌روشوێنكرد".
ناوبراو وتیشی "پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە تایبەتی لەسەر ئاستی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نزیکەوە ئاگاداری ئەو تەحەدیاتانە بێت کە رووبەڕووی هەرێم بوونەوە و مامەڵەی یاسایی بەپێی پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ لەگەڵ گیراوانی داعشدا بکرێت".
س.س