کوردستانی

نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان دیاریکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت نرخی ئەمپێرێک كارەبای موەلیدە ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی ئه‌یلول له‌ نێوان سێ هه‌زار و 500 دینار بۆ چوار هه‌زار و 500 دیناردا دەبێت.

لە راگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند "لە میانى کۆبوونەوەى لیژنەى موەلیدە ئەهلیەکان لەگەڵ قائیمقامیەتى سلێمانى بڕیاردرا، کە به‌ گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی کاتژمێرێک ئەمپێری موەلیدە بە 34 دیناره‌ بۆ مانگی ئه‌یلول دیاریكرا، كه‌ به‌ تێكڕایی مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان 100 بۆ 130 کاتژمێر كاریان كردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان سێ هه‌زار و 500 دینار بۆ چوار هه‌زار و 500 دیناردا ده‌بێت".

 ئاماژەبەوەشکراوە "به‌پێی پێدان و دابینكردنی كاره‌با بۆ هاوڵاتیان له‌لایه‌ن موەلیده‌ ئه‌هلییكانه‌وه،‌ نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت, هەروەها بۆ مانگى تشرینى یه‌كه‌م هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ موەلیده‌ ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتییان دابینبكەن".

ئەوەشخراوەتەڕوو "پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی 10 خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موەلیدەکان تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە".

س.س[  
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب