کوردستانی

کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمان دواخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمان دواخرا
 مەودا میدیا - کاروان نوری

کەمێک پێش ئێستا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له ‌ئاگادارییه‌كدا بڕیاریدا دانیشتنی ژماره‌ (9)ى ئاسایی خولی پایزه‌ى بۆ كاتێكی تر دوابخات.

دواخستنی دانیشتنەکە لە کاتێکدایە، ‌بڕیاربوو كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی چوارشه‌ممه‌‌ رێكه‌وتى 2020/10/7 کۆبوونەوەکە به‌ڕێوه‌بچێت، تێیدا سەبارەت بە چەند بابەتێکی پێویست گفتوگۆ بکرێت.

هاوکات دوێنێ دووشەممە، 5-10-2020 پەرلەمانی کوردستان لەسەر داواکاریی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ خستنەڕووی کار و پرۆژەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

ک.ن

 

Qaiwan
Qaiwan