کوردستانی
سێ كه‌س به تۆمه‌تی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەر‌ەکان ده‌ستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا - کاروان نوری
بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەر‌ەکان دەستگیرکردنی سێ كه‌سی به تۆمه‌تی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر‌ەکان راگەیاند کە بازرگانی و مامەڵەیان بە ماددە هۆشبەر و قەدەغەکراوەکانەوە کردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 6-10-2020، بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەر‌ەکان رایگەیاند "له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا له ئۆپه‌راسیۆنی جیاوازدا توانییان ده‌ست به‌سه‌ر 10.5 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا بگرن و سێ كه‌سیش به تۆمه‌تی بازرگانیكردن به‌و ماددانه ده‌ستگیر بکەن.
لە راگەیاندراوەکەی بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەر‌ەکان ئاماژە بەوەشکراوە، کە تۆمەتباران بەپێی ماددەی 14 لە یاسای هۆشبەر‌ەکان رەوانەی دادگا کراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.
ک.ن

ک.ن
بیروڕا



