کوردستانی
شارەوانی هەڵەبجە دەوامی بۆ ماوەی ١٠ رۆژ راگرت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە رایگەیاند، بەهۆی تووشبوونی ژمارەیەکی زۆر لەفەرمانبەرانیان بە کۆرۆنا بڕیاریانداوە بۆ ماوەی ١٠ رۆژ پشوو لەفەرمانگەكەیان رابگەیەنن.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە رایگەیاند، بەهۆی تووشبوونی ژمارەیەکی زۆر لەفەرمانبەرانیان بە کۆرۆنا بڕیاریانداوە بۆ ماوەی ١٠ رۆژ پشوو لەفەرمانگەكەیان رابگەیەنن.
کوێستان ئەکرەم، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە لە لێدوانێکی تایبەتدا بەمەودا میدیای راگەیاند "دوای تووشبوونی ژمارەیەک لە فەرمانبەری شارەوانیمان لەزۆربەی بەشەکان بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەپێناو پاراستنی تەندروستی تەواوی فەرمانبەران ، بڕیارماندا ماوەی ١٠ رۆژ پشوو رابگەیەنین".
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "پشووەکە لە بەرواری (5-10-2020) دەستپیدەکات تا بەرواری (15-10-2020)، بەردەوام دەبێت لە پێناو سەلامەتی و پاراستنی تەندروستی تەواوی فەرمانبەران و هاوڵاتیان، بڕیارمانداوە ماوەی ئەو ١٠ رۆژە بکەینە پشوو".
ک.ن
ک.ن