کوردستانی

سلێمانی؛ ژمارەیەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی؛ ژمارەیەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - کاروان نوری

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 13 تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.
 
یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە "لە 24 کاتژمێری رابردوودا 13 تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە".
 
بەپێی ئەو خشتەیەی کە بڵاویکردووەتەوە، 201 حاڵەت لە نەخۆشخانەکاندا ماون و هیچ حاڵەتێکیش لەژیر ئامێری هەناسەداندا نەماون و 39 حاڵەتیش لەژێر چاودێری چڕدان.



ک.ن

 

Qaiwan
Qaiwan