کوردستانی

لە رووداوێکى هاتوچۆدا کەسێک گیانی لە دەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکى هاتوچۆدا کەسێک گیانی لە دەستدا
مەودا میدیا - کاروان نوری
 
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لە رووداوێکى هاتوچۆدا کەسێک گیانی لە دەستداوە و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.
 
فازیل حاجی وتەبێژى هاتوچۆی هەولێر لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاویکردووەتەوە، کاتژمێر 6ی سەر لە ئێوارەی ئەمرۆ لەسەر رێگای جەژنیکان زرارەتی، پێکدادانێک روویدا لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل لەئەنجامی  رووداوەکە کەسێک گیانی لەدەستدا. 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە رووداوەکەدا حەوت کەسی دیکە برینداربوون، زیانێکی زۆری مادیش بەر ئوتومبێلەکان کەوتووە، دەشڵێت، "رێنمایی شوفێرانی بەرێزمان دەکەین کەوا بەر لەئەنجامدانی مانۆری تێپەراندن بۆ هەمیشە سەیری سایدی بەرامبەر بکەن وە ئەگەر ئوتومبێلی هاتوو هەبوو وە نزیک بوو مانۆرەکە ئەنجام نەدەن. 

ک.ن

Qaiwan
Qaiwan