کوردستانی
هۆکاری زۆربوونی ژمارەی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاوان نوری
وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لێدوانی هەڵە و سەر لێشێواندنی هاوڵاتیان و دژایەتیکردنی رێککار و رێنماییەکان و رەتکردنەوەی بوونی کۆڕۆنا، هۆکاری سەرەکی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنایە.
وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لێدوانی هەڵە و سەر لێشێواندنی هاوڵاتیان و دژایەتیکردنی رێککار و رێنماییەکان و رەتکردنەوەی بوونی کۆڕۆنا، هۆکاری سەرەکی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنایە.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند "زۆرترین ژمارەی تووشبوون لە هەولێر و زۆرترین ژمارەی مردن لە سلێمانی تۆمارکراوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا هیچ شوێن و سنور و جیاوازیەک نازانێت".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "لێدوانی هەڵە و سەر لێشێواندنی هاوڵاتیان و دژایەتیکردنی رێککار و رێنماییەکان و رەتکردنەوەی بوونی کۆڕۆنا هۆکارێکی سەرەکی بەرزبوونەوەی رێژەی مردنە بەم نەخۆشیە".
ک.ن
ک.ن