کوردستانی

روونکردنەوەیەک لە فراکسیۆنی گۆڕانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوەیەک لە فراکسیۆنی گۆڕانەوە
مەودا میدیا - کاروان نوری

فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە تۆمەتبارکردنی ئەندامێکی بەناوی محەمەد شێخ وەهاب کە تۆمەتبارکراوە بە تەزویرکردنی وەسڵی گومرگی، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

لەروونکردنەوەکەی بزوتنەوەی گۆڕاندا هاتووە "ئێمە وەک بزوتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە تۆمەتبارکردنی محەمەد شێخ وەهاب کە تۆمەتبارکراوە بە تەزویرکردنی وەسڵی گومرگی، ئێمە لە هەموو کەس و لایەنێک زیاتر کار بۆ سەروەری یاسا و سزادانی تاوانکاران دەکەین لە کاتی جێگیربونی تاوانەکەیدا، بەڵام ئەندامەکەی ئێمە لە ئێستادا تەنها تۆمەتبارە و ئامادەی چونە دادگایە هاوشێوەی ئەم جۆرە کەیسانە دەبێت پارێزراو بێت لەبەر رەوتی لێکۆڵینەوە  و سەلماندنی تاوانەکە".

 ئەوەشیان خستووەتەڕوو "ئەم بابەتە دوور لە رێککارە یاسای و میدییەکان لە راگەیاندن بڵاوکراوەتە کە ئامانج لێی لێدانە لە بزوتنەوەی گۆڕان و فراکسیۆنەکەمان لە کاتێکدا ئەندامەکەی ئێمە لە دامەزراوەیەکی فەرمیدا کاردەکات، هەرکاتێک هەر ئەندامێکی ئێمە لە دادگا بسەلمێت لەسەری کە تاوانی ئەنجامداوە خۆمان هۆکاردەبین بۆ بە سزا گەیاندنی".

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan