کوردستانی

78 پڕۆژەی جیاواز لەم ناوچەیە جێبەجێدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


78 پڕۆژەی جیاواز لەم ناوچەیە جێبەجێدەکرێت
مەودا میدیا - کاروان نوری

لە سنووری دەڤەری راپەڕین، 78 پڕۆژە جێبەجێدەکرێت، کە بەپێی مەرج و رێنوێنیی دیاریکراو و لە بواری جۆراوجۆرو پێویست دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/10/2020، شاھۆ نەجم، بەڕێوەبەری وەبەرھێنانی راپەڕین بە میدیاکانی پارتی راگەیاندووە "لە سنووری دەڤەری راپەڕین، 78 پڕۆژەی جێبەجێدەکرێت، کە بەپێی مەرج و رێنوێنیی دیاریکراو و لە بواری جۆراوجۆر و پێویست دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "بڕیاری دروستکردنی ناوچەیەکی پیشەسازی لە سنووری ئیدارەی راپەڕین دراوە، بۆ ئەو مەبەستە نووسراومان بۆ شارەوانی کردووە کە زەوی بۆ تەرخان بکات بۆ ئەوەی پڕۆژەکە بدرێتە وەبەرھێن و دەست بەکارکردن لە دروستکردنی ناوچەکە بکرێت".

ک.ن

Qaiwan
Qaiwan