کوردستانی
روونکردنەوەیەک لەسەر رەوشی کەشوهەوای هەرێم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانیش روونکردنەوە دەدات.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانیش روونکردنەوە دەدات.
ئەمڕۆ پێنجشهممه 8-10-2020، ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ له ههولێر و سلێمانى و كهركووك ئاسمان ساماڵ و پهڵهههور دهبێت، له دهۆكیش ئاسمان نیمچه ههور دهبێت، رادەی بینین لە نێوان 5بۆ 10کیلۆمەتردا دەبێت".
بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "ئەو بایەیی کە لە هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم دەستیپێکردووە تا کۆتای ئەم هەفتەیە بەردەوامی دەبێت و پلەکانی گەرماش تا رادەیەک بە جێگیری دەمێننەوە".
ک.ن