کوردستانی
دەستڕێژی گولـلە لە کەسێک کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شەوی رابردوو لە ناحیەی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاوە بەهۆی دەستڕێژی گولـلەوە کەسێک گیانی لەدەستدا کە پیشەی پێشمەرگەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەنجامدەرانی تاوانەکە دەستگیر نەکراون.
کاروان کەریم خان، بەڕێوەبەری ناحیەی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاوە بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی رابردوو لە ناحیەی هەریر کاتژمێر 9 بۆ 10ی شەوی دەستڕێژی گولـلە لە کەسێک کراوە و گیانی لەدەستداوە"، ئاماژەی بەوەشکرد "بکوژەکە هەڵهاتووە".
ئەوەشی خستەڕوو "لێکۆڵینەوەکان بەردەوامی هەیە لە رووداوەکە، هەروەها تاوەکو ئێستا ئەنجەمدەرانی تاوانەکە دەستگیر نەکراون و لەلایەن پۆلیسەوە گەڕان بەدوایاندا بەردەوامی هەیە".
هەروەها بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست مەودا میدیا کەوتووە، گەنجە ناوی "دیلمان عەبدوڵڵا"یە و پیشەی پێشمەرگەیە.
س.س