کوردستانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس بوونە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا-

لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی هەولێر - کۆیە لە نزیک گوندی شێخەروان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تەکسی و بارهەڵگرێک كەسێك گیانی لەدەستدا و سێ كەسی دیكەش برینداربوون.

فازڵ حاجی، وتەبیژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 2:20ی بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە لەسەر رێگەی هەولێر - کۆیە لە نزیک گوندی شێخەروان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تەکسی و بارهەڵگرێک كەسێك كە شۆفێری تاكسیەكەیە گیانی لەدەستدا و سێ كەسی دیكەش كە سەرنشینن برینداربوون".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "هۆكاری رووداوەكە دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵێكی شۆفێری بارهەڵگرەكە بووە بۆ تێپەڕاندن و هەر بۆیە بارهەڵگرەكە بە تاوانبار ناسێندراوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan