کوردستانی

شارێکی هەرێمی کوردستان لە مەترسیدایە و هۆشداری دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


شارێکی هەرێمی کوردستان لە مەترسیدایە و هۆشداری دەدرێت
مەودا میدیا-  سازگار ئەحمەد

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی روو لە زیادبوونە و جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە ئێستادا شاری سلێمانی لە دۆخێکی تەندروستی ناجێگیردایە، ئاماژە بەوەشدەکات راگەیاندی هاتوچۆ لە ئێستادا هیچ گرنگی نییە.

عەبدوڵڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئێستادا شاری سلێمانی لە دۆخێکی تەندروستی ناجێگیردایە، رۆژانە ژمارەکان لە هەڵکشانێکی بەردەوامدایە هەم لە رووی تووشبوون و هەمیش لە رووی گیانلەدەستدانەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە رۆژانە داتا فەرمییەکان بڵاودەکەینەوە، بەڵام دڵنیاین رێژەکە زۆر لەوە زیاترە لەناو هاوڵاتییاندا، هەروەها ئەو رێژەی کە ئێستا هەیە چاوەڕوانکراوی ئێمە بوو"، باسی لەوەشکرد "ئەگەر هاوڵاتییان پابەندی رێنماییەکان نەبن توانای تەندروستی و مرۆیی و سەرچاوەی داهاتی ئێمە سنووردارە".

لەبارەی ئەوەی تاچەند پێویستە قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەندرێت عەبدوڵڵا ئەحمەد وتی "ئێمە لەگەڵ دامودەزگاکانی دیکەش قسەمان کردووە حاڵەتی راگەیاندی هاتوچۆ لە ئێستادا هیچ گرنگی نییە، چونکە لە ئێستادا لە سەرەتاسەری سلێمانی تووشبووی کۆرۆنا هەیە، بەڵکو تاکپارێزی و پابەندبوونی هاوڵاتییان بە رێنماییەکان و بەستنی ماسک باشترین رێگەیە، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەکەم پابەندی رێنماییەکان بن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan