کوردستانی

شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رێککەوتنی کۆتایی دەچێتە بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رێککەوتنی کۆتایی دەچێتە بەغدا
مەودا میدیا-

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد سبەینێ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا بە مەبەستی رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی عیراق بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شەنگال.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە جریوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی "سبەینێ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات بەمەبەستی رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخ و گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەی شنگال".

بەپێی رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت بڕیار دراوە بە هاوبەشی ئیدارەدانی قەزای شەنگال بکەن و بەڕێوەی ببەن.

س.س
Qaiwan
Qaiwan