کوردستانی
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لە بەرانبەر کوشتنی بەرپرسێکی ئاسایش هاتەدەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە غازی ساڵح، بهڕێوەبهری ئاسایشی دهروازهی سنووریی سهرزێڕێ لە گوندی ئالیخانی له سنووری ناحیهی كانی ماسی لەلایەن چەند کەسێکەوە تەقەی لێکراو و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانیش رایدەگەیەنێت تاوانباران باجی ئەو تاوانەیان دەدەن.
لە راگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان هاتووە "غازی ساڵح ئالیخان، بەرپرسی ئاسایشی گومرکی سەرزێری لە دەڤەری بەرواری باڵا، لە گوندی بیگداودا بە دەستی رەشی تیرۆریستان شەهید کرا کە ماوەیەک بوو هەڕەشەی کوشتنی لێکرابوو ".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئێمە ئەم تاوانە ترسنۆکانەیە بە تووندترین شێوە سەرکۆنە و ئیدانە دەکەین و پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و هەڤاڵانی دەکەین"، ئەوەش هاتووە "بە دڵنیاییەوە تاوانباران باجی ئەم تاوانەی خۆیان دەدەن".
س.س
س.س