کوردستانی
پرۆژەیەکی گرنگی کارەبا جێبەجێ دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌باى سلێمانى رایدەگەیەنێت له قه‌زاى دوكانى سه‌ر به پارێزگاى سلێمانى به بڕى زیاتر له 174 ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كى كاره‌با جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئاماژە بەوەشکراوە لە ماوەی 50 رۆژدا پرۆژەکە تەواو دەکرێت.

لە راگەیەندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌باى سلێمانى رایگەیاند "له دووكان به بڕى 174 ملیۆن و 210 هه‌زار و 750 دینار، پڕۆژه‌یه‌كى كاره‌با جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه پڕۆژه‌كه لەسەر بودجەی داهاتی كارەبای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانییه، پڕۆژه‌كه بریتییە لە گەیاندنی كارەبای پەستان بەرز بۆ گوندی یاخییان لە ناحیەی بنگردی قەزای دوكان".
هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە "پرۆژكه لەلایەن كۆمپانیای (بژێر) جێبەجێ دەكرێت و بڕیاره لەماوەی 50 رۆژدا تەواو بێت".
س.س
س.س