کوردستانی
ژماره‌یه‌ك دەرمانی نایاسایی پزیشكی دەستی بەسەرداگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
کەسێک بە تۆمەتی هێنانی ژماره‌یه‌ك له ده‌رزی و حه‌ب و چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له وڵاتی ئیرانه‌وه و ساغكردنه‌وه‌ی له سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دەستگیرکرا.
کەسێک بە تۆمەتی هێنانی ژماره‌یه‌ك له ده‌رزی و حه‌ب و چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له وڵاتی ئیرانه‌وه و ساغكردنه‌وه‌ی له سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دەستگیرکرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی  ئاسایشی شاره‌زوور رایگه‌یاند "له چوارچێوه‌ی  هه‌ڵمه‌ته چڕ و به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی  ئاسایشی شاره‌زوور، بۆ نه‌هێشتنی دیارده دزێو نایاساییه‌كان و پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاوڵاتیان، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووه، كه ژماره‌یه‌ك له ده‌رزی و حه‌ب و چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌مه‌به‌ستی ساغكردنه‌وه‌ی له سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له وڵاتی ئیرانه‌وه هێناوەتە هەرێمی کوردستانەوە".
ئەوەشیان خستووەتەڕوو "تۆمەتبارەکە ژماره‌یه‌ك له ده‌رزی و حه‌ب و چاره‌سه‌ری پزیشكی تایبه‌ت به نه‌خۆشی شه‌كره و چه‌ند نه‌خۆشیه‌كی كه‌ی پێبووه كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و دوور له‌رینمایه ته‌ندروستیه‌كان له وڵاتی ئیرانه‌وه هێناویه‌تی، لە ئێستاشدا په‌ڕاوی لێكۆلینه‌وه‌ی بۆكراوه‌ته‌وه و لێكۆلینه‌وەکان به‌رده‌وامه".
    
  
   
 
  ک.ن
بیروڕا
                    
                    
                    
                    
  
  
  
  
