کوردستانی
پارەکەی بەغدا دەگاتە هەرێمی کوردستان و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی ئەمساڵی 2020ن، بەڵام ئەوە ماوەی 60 رۆژ زیاتر تێپەڕ بووە تاوەکو ئێستا دەست بە دابەشکردنی مووچە نەکراوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی مەودا میدیا لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی کەوتووە، لە چەند رۆژی داهاتوودا پارەکەی بەغدا دەگاتە هەرێمی کوردستان و لیستی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بڵاودەکرێتەوە.
هەروەها پێشتریش جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەم هەفتەیە بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رەوانە دەکات".
س.س