کوردستانی

داعش پلانەکانی خۆی دەگۆڕێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داعش پلانەکانی خۆی دەگۆڕێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

هێرشەکانی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش بۆ هەندێک ناوچە بەردەوامی هەیە، بەڕێوەبەری ئاسایشی کۆکسیش رایدەگەیەنێت لە ئێستادا داعش پلانی خۆی گۆڕیوە.

عەقید شەماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ئاسایشی کۆکس بە مەودا میدیای راگەیاند "هێرشەکانی داعش بۆ هەندێک ناوچە بەردەوامی هەیە، بەڵام لە ئێستادا داعش پلانی خۆی گۆڕیوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەپێی ئەو زانیارییانەی پێمان گەیشتووە لە ئێستادا چەکدرانی داعش پلانەکانی خۆیان گۆڕیوە تەنها لە دوورە هاوەن دەتەقێنن و هێرش دەکەنە سەر ئەو ناوچانە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan