کوردستانی
بڕی 190 كیلۆگرام جگه‌ری به‌ستوو له‌ناوبرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
قایمقامی سلێمانی رایدەگەنێت له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی و لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر (190) كیلۆگرام جگه‌ری به‌ستووی قه‌ده‌غه‌كراودا گیراوە.
قایمقامی سلێمانی رایدەگەنێت له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی و لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر (190) كیلۆگرام جگه‌ری به‌ستووی قه‌ده‌غه‌كراودا گیراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، له‌بازگه‌ی عه‌ربه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ر (90) كیلۆگرام جگه‌ری به‌ستوی قه‌ده‌غه‌كراودا گرتوه كه‌له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌وه هاورده كراوه، به‌نوسراوی فه‌رمی ره‌وانه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌كات بۆئه‌وه‌ی رێكاری پێویست به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی بگیرێته‌به‌ر، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر بڕی (100) كیلۆگرام جگه‌ری به‌ستودا گیراوه"
ئاماژە بەوەشکراوە "له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌وه بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی جگه‌ری به‌ستوو دراوه، له‌كاتی هه‌بونیدا ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه".
قایمقامی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو "رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری جه‌خت له نه‌خواردنی ئه‌و گۆشت و مریشك و خۆراكه ماده به‌ستووانه ده‌كاته‌وه كه چه‌ند جارێك خاو ببێته‌وه و دوباره ده‌یبه‌ستێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌كاتی خاوبونه‌وه‌ی گۆشت و مریشكدا به‌كتریا له‌ناو گۆشته‌كه‌دا گه‌شه ده‌كات و له‌كاتی دوباره به‌ستنه‌وه و خواردنیدا زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و به‌ها خۆراكییه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات".
ئەوەش هاتووە "به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، ته‌واوی جگه‌ره‌به‌ستوه‌كه ره‌وانه‌ی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی ده‌كرێت بۆ له‌ناوبردن و لیژنه‌كانیش خاوه‌نه‌كانیان رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی تووند ده‌كه‌نه‌وه".
س.س
س.س
بیروڕا



