کوردستانی

نەوتی سپی ماڵان دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەوتی سپی ماڵان دابەش دەکرێت
مەودا میدیا - کاروان نوری

بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێر ئاشکرای دەکات، لە کۆتایی ئەم مانگە دەست بە دابەشکردنی نەوتی ماڵان دەکرێت و بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوت رەوانەی هەرێم دەکرێت.

ئاری کاکە شین، بەڕێوەبەری سووتەمەنی ھەولێر، بە ماڵپەری فەرمی پارتی راگەیاندووە "حکوومەتی عیراق رەزامەندی لەسەر ناردنی نەوتی سپی داوە، لە قۆناغی یەکەمدا 50 ملیۆن لیتر نەوت بداتە هەرێمی کوردستان".

ئەوەشی ئاشکراکردووە "لە هەولێر هەر ماڵێک بەرمیلێک نەوتی پێ بدرێ، پێویستمان به 100 ملیۆن لیتر نەوت هەیە، لە کۆتایی ئەم مانگە لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکەین".

هاوکات بۆ دابەشکردنی بەرمیلێک نەوت بۆ هەر ماڵێک، هەموو هەرێمی کوردستان پێویستی بە 250 ملیۆن لیتر نەوت ھەیە.

ک.ن

 

Qaiwan
Qaiwan