کوردستانی

تەندروستیی سلێمانی ئاماری نوێی کۆرۆنای راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستیی سلێمانی ئاماری نوێی کۆرۆنای راگەیاند
وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 4 تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.
 
یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە "لە 24 کاتژمێری رابردوودا 4 تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە".
 
بەپێی ئەو خشتەیەی کە بڵاویکردووەتەوە، 198 حاڵەت لە نەخۆشخانەکاندا ماون و هیچ حاڵەتێکیش لەژیر ئامێری هەناسەدان نەماوە و 41 حاڵەتیش لە ژێر چاودێری چڕدان.
Qaiwan
Qaiwan