کوردستانی

لەم ناوچەیەی هەرێم کارکردن لە پرۆژەیەک دەستیپێکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم ناوچەیەی هەرێم کارکردن لە پرۆژەیەک دەستیپێکردەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دووبارە دەستکرایەوە بە کارکردن لە پرۆژەی رێگەی قەرەتەپە - قەرەناو و لە ئێستادا پرۆژەکە لە قۆناغی قیرتاوکردندایە، قایمقامی قەزاکەش رایدەگەیەنێت ئەم پرۆژەیە پرۆژەیەکی گرنگە لەم کاتەدا.

رەمەک رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "پرۆژەی قیرتاوکردنی رێگەی قەرەتەپە - قەرەناو کە بۆ سنووری خاڵ خاڵانە لە ساڵی 2013وە هاتبووە بواری جێبەجێکردن، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعشەوە کارکردن لە پرۆژەکە راگیرا".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەدوای هاتنی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ قەزای چەمچەماڵ پرۆژەکەمان خستەوە بەردەستی، دواتر بە چەند قۆناغێکی دیکە لە ساڵی پار جێبەجێکرا، هەروەها کاتێک وەزیری ئاوەدانکردنەوە سەردانی ئەو سنوورەی کرد جارێکی دیکە پرۆژەکەمان خستەوە بەردەمی لە مانگی رابردوو  خۆشبەختانە دووبارە کارکردن لە پرۆژەکە دەستیپێکردەوە".

باسی لەوەشکرد "ئێستا پرۆژەکە لە قۆناغی قیرتاوکردندایە لە سنوورەکانی هەموو گوندەکانی گردخەبەر و سنووری قەرەتەپە تا دەگاتە قەرەناو، هەروەها ئەم پرۆژەیە پردێکی یەک بەستنەوەی تێدایە کە سنووری قەرەناو و ناحیەی ئاغجەلەر پێکەوە دەبەستێتەوە"، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ وتی "ئەم پرۆژەیە پرۆژەیەکی گرنگە لەم کاتەدا و سوود بە هاوڵاتییانی ناوچەکە دەگەنێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە