کوردستانی
تۆمەتبارێک بە تۆمەتی کوشتنی دوو خوشکەکەی چەمچەماڵ دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای کرد تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووە كه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كوشتنی دوو خوشكه‌كه‌ی قەزای چه‌مچه‌ماڵ داواكراو بوون، بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵیش رایدەگەیەنێت کە لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو کەسە دەستیپێکردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ ده‌ستگیركردنی كه‌سانی له‌یاسا هه‌ڵاتوو، بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی چه‌مچه‌ماڵ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه ده‌ستی هه‌بووه له كوشتنی دوو خوشك له شارۆچه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ".

ئاماژە بەوەشکراوە "له‌ئێستادا تۆمه‌تبار كه مامی دووكچه كوژراوه‌كانه به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه".
هاوکات عەمید محەمەد عەبدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "کەسەکە دەستگیرکراوە لە ئێستادا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت"، ئەوەشی خستەڕوو "لەدوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکە زانیارییەکان ئاشکرا دەکەین".
س.س

بیروڕا