کوردستانی

لە بەرژەوەندیی کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێک درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە بەرژەوەندیی کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێک درا
مەودا میدیا-

وەزیری ناوخۆی عیراق رایدەگەیەنێت هەر کارمەندێکی وەزارەتی ناوخۆی عیراق بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدابێت وەک شەهید ئەژمار دەکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد  ئه‌م بریاره‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ یاساكانی عیراق دراوه‌.

عوسمان ئه‌لغانمی، وه‌زیری ناوخۆی عیراق لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگه‌یاندووە "هه‌موو ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق كه‌ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، وه‌ك شه‌هید ئه‌ژمار ده‌كرێن‌ و مووچه‌ی شه‌هیدانه‌یان بۆ ده‌بڕدرێته‌وه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووە "ئه‌م بریاره‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ یاساكانی عیراق دراوه‌، جگه‌ له‌وه‌ش هه‌ر كارمه‌ندێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه‌ تووشی كۆرۆنا بووبێت‌ و چه‌ند كات له‌ نه‌خۆشخانه‌ مابێته‌وه‌، ئه‌و كاتانه‌ی  وه‌ك بینینی ئه‌رک بۆ ئه‌ژمار ده‌كرێت‌ و مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ی خۆراكی بۆ خه‌رج ده‌كرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە