کوردستانی
دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی ساغکردنەوەی پارەی ساختە دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان  نوری
دوو تۆمەتباریان دەستگیركران كە بری 4 هەزار و 600 دۆلاری ئەمریكی پارەی ساختەیان پێبووە و ویستویانە لەناو بازار ساغی بكەنەوە.
دوو تۆمەتباریان دەستگیركران كە بری 4 هەزار و 600 دۆلاری ئەمریكی پارەی ساختەیان پێبووە و ویستویانە لەناو بازار ساغی بكەنەوە.
سەرکەوت ئەحمەد وتە بێژی پۆلیسی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهیشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بڕێك پارەی ساختەیان پێبوو و ویستویانە لەناو بازار ساغی بكەنەوە" .
ئەوەشی خستووەتەڕوو "دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە پۆلیس لەبارەی دوو تۆمەتبارەوە، دەستنیشانكردنی شوێنی تۆمەتباران توانرا دوو تۆمەتبارەكە دەستگیر بكرێن كە بری 4هەزار و 600 دۆلاری ئەمریكی  پارەی ساختەیان پێبووە و ویستویانە ساغیبكەنەوە ، لە ئێستادا لێكۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە".
    
  
   
 
   ک.ن
بیروڕا
                    
                    
                    
                    

