کوردستانی

ژمارەیەك دەرۆزەكەر دەستگیر كران

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەك دەرۆزەكەر دەستگیر كران
مەودا میدیا - کاروان نوری

پۆلیسی هەولێر ژمارەیەكی زۆر دەرۆزەكەریان دەستگیر كرد، كە داوای پارە و خێریان لە خەڵک دەكرد و سەرجەمیان بە بەپێی ماددە (390) لە یاسای سزادان، راگیراون.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویکردووەتەوە "هەڵمەتێکی دیکەی دەستگیرکردنی دەرۆزەکەرەکانیان دەستپێكرد و ژمارەیەكی زۆر دەرۆزەكەریان دەستگیر كرد، كە داوای پارە و خێریان لە خەڵک دەكرد و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاووڵاتیان".

ئەوەشیان خستووەتەڕوو "دیاردەی دەرۆزەكردن، دیاردەیەكی ناشیرینە و سیمای شار دەگۆڕێت، بۆیە پێویستە بنبڕ بكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەڵمەتەكە لە سەرجەم شوێن و شەقامەكانی ناوشار و دەرەوەی شاریش بەردەوام دەبێت، هەموو دەرۆزەکەرەکان بەپێی ماددە (390) لە یاسای سزادان، راگیراون".

 

Qaiwan
Qaiwan