کوردستانی
داوا دەکرێت هەڵەبجە بکرێت بە بازنەیەکی سەربەخۆی هەڵبژاردن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوردستان داوا دەکەن هەڵەبجە وەکو پارێزگا بناسێنرێت و بکرێت بە بازنەیەکی سەربەخۆی هەڵبژاردن و لە یاسای هەڵبژاردانەکانی عیراقدا.
راهی راهبەر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەلێدوانێكیدا بە مەودا میدیای راگەیاند "لە نامەیەکدا بۆ پەرلەمانی عێراق ژمارەیەک پەرلەمانتار لە فراکسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمانی کوردستان داوامان کردووە، هەموارى ئەو پێشنیازەى رۆژى 10-10-2020 بکرێتەوە و ئەو مافە دەستورى و یاساییە بگەرێننەوە و هەڵەبجەش وەک پارێزگایەکى سەربەخۆ ئەژماربکەنەوە و بیکەنە خاوەن بازنەیەکى هەڵبژاردنى سەربەخۆى خۆى".

ئەوەشی خستەڕوو "لەسەر ئاستی فراکسیۆنەکان و ئەندامانی پەرلەمان و خودی پەرلەمانیش داوامان کردووە کە هەڵەبجە وەکو پارێزگا بناسرێت و بکرێت بە بازنەیەکی سەربەخۆی هەڵبژاردن"، وتیشی "پێگومان ئەم داوایە کاریگەری خۆی دەبێت و ئومێدمان هەیە ببێتە هۆی ئەوەی پێداچوونەوە بە پێشنیازەکاندا بکرێتەوە و بگۆڕدرێت".
ک.ن
ک.ن