کوردستانی

تەندروستیی سلێمانی ئاماری نوێی کۆرۆنای راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستیی سلێمانی ئاماری نوێی کۆرۆنای راگەیاند
وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 6 تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.
 
یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە "لە 24 کاتژمێری رابردوودا 6 تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە".
 
بەپێی ئەو خشتەیەی کە بڵاویکردووەتەوە، 196 حاڵەت لە نەخۆشخانەکاندا ماون و 1 حاڵەت لەژیر ئامێری هەناسەدان ماوە و 39 حاڵەتیش لە ژێر چاودێری چڕدان.

Qaiwan
Qaiwan