کوردستانی

بەم نزیکانە بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا لەم شوێنانە کۆتایی دێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەم نزیکانە بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا لەم شوێنانە کۆتایی دێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەرپرسی راگەیاندنی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت لە 45% گەڕەکەکانی شاری سلێمانی پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە، ئاماژەی بەوەشکرد وو بۆ سێ مانگی دیکە پرۆسەی بەستنی پێوەری زیرەکی ناو گەڕەکەکانی شاری سلێمانی تەواو ببێت.

سیروان محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی کارەبای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا ماوەی زیاتر لە ساڵێکە لە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەروەها لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە ئێستادا لە ناو سەنتەری شاردا دەستی پێکردووە".

ئەوەشی خستەڕوو "بەپێی پلان بێت دەبێت سەرەتا سەنتەری شار تەواو بێت دواتر، هەروەها لە 45% گەڕەکەکانی شاری سلێمانی پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەدوای بەستنی پێوەرەکە دوو لیژنەمان هەیە کە یەکێک لە لیژنەکان بەرپرسە لە ناساندنی پێوەرەکە بە ماڵان، هەروەها لیژنەیەکی دیکە هەیە پێداچوونەوە دەکات بۆ دڵنیابوون لە کارکردنی پێوەرەکە و هەر کێشەیەک هەبێت چارەسەری دەکات".

 سیروان محەمەد وتی "پرۆسەکە بەردەوامی هەیە  پێمان وایە لە ماوەی دوو بۆ سێ مانگی دیکە ناو گەڕەکەکانی شاری سلێمانی تەواو ببێت، هەروەها لە بەشێک لە گەڕەکەکان پێوەرەکە کەوتووەتەکار".

س.س 
Qaiwan
Qaiwan