کوردستانی
دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوێنێ یەکشەممە 320 دینارەکەی بەغدا گەیشتە هەرێمی کوردستان، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارییەوە ئاماژە بەوەدەکات رۆژی چوارشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی ئەمساڵی 2020ی فەرمانبەران بۆ رۆژی چوارشەممە رادەگەیەندرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت".
سەبارەت بەوەی ئەو دەنگۆیانە تاچەند راستن کە ئەم مووچەی دابەش دەکرێت بکرێتە مووچەی مانگی ئەیلول و حکومەتی هەرێم پابەندبێت بە خشتەی مووچەی وەزارەتی دارایی عیراقەوە ئەو سەرچاوەیە وتی "تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکی وا نییە و ئەو مووچەی دابەش دەکرێت هی مانگی نیسانە".
س.س