کوردستانی
ژمارەیەك ناوچەی نوێی شوێنەواری دۆزرانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد ژمارەیەك ناوچەی نوێی شوێنەواری لە سنووری ئیدارەی سكتانی سەر بە قەزای کۆیە تۆماركراون، ئاماژەی بەوەشکرد پێشر ئەو شوێنەوارانە تۆمار نەکراون.

لە راگەیەندراوێکدا هاتووە "لە سنووری ئیدارەی ناحیەی سكتان بە مەبەستی دۆزینەوە و تۆماركردنی شوێنی نوێی شوێنەوار، پرۆسەیەكی رووپێوی بە بەكارهێنانی وێنەی ئاسمانی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەڕێوەچوو و لە میانەی پرۆسەكەدا ژمارەیەك ناوچەی نوێی شوێنەواری دۆزرانەوە و تۆماركران كە پێشتر لە ئەتڵەسی ناوچە شوێنەوارییەكانی عیراقیشدا ئاماژەیان پێنەكراوە".
ئاماژە بەوەشکراوە "لە رێككەوتی 26/9/2020 تا 10/10/2020 بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار لە سنووری ئیدارەی ناحیەی سكتان بە هەماهەنگی ئیدارەی ناحیەكە و ژمارەیەك هاووڵاتیی سنوورەكە پرۆسەی ڕووپێوی شوێنەواری لە سنووری ناحیەی سکتان بەڕێوەچوو، لە میانەی پرۆسەكەدا ژمارەیەکی زۆر ناوچەی شوێنەواری تۆماركران کە پێشتر تۆمار نەکرابوون و لە ئەتڵەسی ساڵی 1975ی ناوچە شوێنەوارییەکانی عێراقیشدا نەبوون".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو پرۆسەیە كە دەكرێ ناوی بندرێت پڕۆژەش، نوێترین تەکنیکی کارکردنی تێدا بەکارهات، وەک بەکارهێنانی وێنەی ئاسمانی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان،GPS ، GIS بۆ تۆمارکردنی پێگە شوێنەوارییەکان و دیاریکردنی سەردەمەکان دوای شیکردنەوە بەراوردکردنی شوێنەوارەکان و سەلماندنیان كە سەرجەمی ئەندامانی تیمەكە لە شوێنەوارناسانی ناوخۆی کوردستان پێکهاتبوون".
س.س
س.س