کوردستانی

چەند بازرگانێکی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند بازرگانێکی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
مەودا میدیا-
 
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایدەگەیەنێت دوو بازرگانی مادە هۆشبەرەکانیان دەستگیرکردووە، کە پیاو و ژنێکن، ئاماژە بەوەشکراوە ئەو کەسانە مادە هۆشبەرەکانیان لە بەغداوە هێنابوو.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند "لە بازگەی بانی مەقان ژنە بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان و بەکارهێنەرێکیش بە بڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون"، ئەوەش خراوەتەڕوو "ئەو کەسانە مادە هۆشبەرەکانیان لە بەغداوە هێنابوو و دەیانویست بەرەو سلێمانی بەرن، دەشڵێت، تۆمەتبارەکان بە رەگەز عەرەب و دانیشتوی سلێمانین".

ئەوەش هاتووە "هێزەکانیان توانیویانە چوار کەسی دیکەش لەسەر مادە هۆشبەرەکان دەستگیر بکەن، کە یەکێکیان بازرگانە و سێ کەسەکەی دیکەش بەکارهێنەرن، هەروەها کەسێکیان بە رەگەز سوریە و سێ کەسەکەی دیکەشیان کوردن".

ئاماژە بەوەشکراوە "تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 14ی هۆشبەر راگیراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan