کوردستانی
تۆمەتبارێک بە تاوانی ساختەکردنی مۆریی حکومەت دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
پۆلیسی ههولێر دەستگیرکردنی تۆمەتباریکی راگەیاند کە 229 ماددەی جۆراوجۆری ساختەکردووە کە پێکهاتووە لە مۆر و بەڵگەنامەی ساختەکراو کە تایبەتن بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق.
پۆلیسی ههولێر دەستگیرکردنی تۆمەتباریکی راگەیاند کە 229 ماددەی جۆراوجۆری ساختەکردووە کە پێکهاتووە لە مۆر و بەڵگەنامەی ساختەکراو کە تایبەتن بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق.
بهڕێوهبهرایهتی گشتی پۆلیسی پارێزگای ههولێر بڵاویکردووەتەوە، تۆمەتباریکیان دەستگیرکردووە کە 229 ماددەی جۆراوجۆری ساختەکردووە کە پێکهاتووە لە مۆر و بەڵگەنامەی ساختەکراو کە تایبەتن بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق و کۆنسوڵخانەکان و خاڵە سنوورییەکان و چەندین نووسراو و ناسنامەی دیکەی سەربازی".
ئەوەشیان خستووەتەڕوو "تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لەلایەن پۆلیسەوە لێکۆڵینەوەی زیاتری لەگەڵ دەکرێت، دەستیانیشیان بەسەر دوو چەکی جۆری کڵاشینکۆڤ و دەمانچە و ئۆتۆمبێلدا گرتووە کە تابلۆی ساختەی پێوە بووە".
ک.ن