کوردستانی

هەشت کەس لە رووداوێکدا بوونە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەشت کەس لە رووداوێکدا بوونە قوربانی
مەودا میدیا - کاروان نوری

کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگای سەرەکى کەلار - کفری بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل دوو کەس گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە "کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگای سەرەکى کەلار - کفری و لە نزیک گوندی "سەیدە" بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرى توێتا هایلۆکس و توێتا پیکاب دوو کەس کە خوشک و بران گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون".

ئەوەشیان خستووەتەڕوو "بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار، بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە دوو لە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشانەی سلێمانی کران لەئێستادا لەلایەن تیمی هاتووچۆی ناحیەی سەرقڵاوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردوە".


ک.ن

Qaiwan
Qaiwan