کوردستانی

جارێکی دیکە داوای پرساندنی سەرۆکی حکومەت دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


جارێکی دیکە داوای پرساندنی سەرۆکی حکومەت دەکرێت
مەودا میدیا - کاروان نوری

جاریکی دیکە 23 پەرلەمانتار داوای پرساندنی سەرۆکی حکومەت دەکەن و دەڵێن "ئێمەی پەرلەمانتارانی كوردستان، پێشتر واژۆمان كۆكردبوەوە بۆ پرساندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و جێگرەكەی و وەزیری دارایی، دەمانەوێت بۆ رایگشتیی كوردستانی دوپاتبكەینەوە، هاتنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و جێگرەكەی و وەزیری دارایی بۆ پەرلەمانی كوردستان، دوور و نزیك پەیوەندیی بە پرساندنەوە نەبووە".

ئەوەشیان خستووەتەڕوو "ئێمە سورین لەسەر داخوازییە پەیڕەوییەكەمان بۆ ئەوەی لەوادەی دیاریكراودا ئەو بەرێزانە بۆ مەبەستی "پرساندن" بێنە پەرلەمان، چاوقایمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە بێ‌ هیچ دەقێكی یاسایی، موچەی پێنج مانگی تەواوی موچەخۆران رادەگرن، كە نزیكەی چوار تریلیۆن دیناری موچەخۆرانی راستەقینەی هەرێم دەكات".

روونیشیانکردووەتەوە "ئەگەر پێشتر هەندێ‌ سوكە ئومێدێكیان بەم حكومەتە و بانگەشەكانی بۆ چاكسازیی هەبوبێت، ئیتر لەدوای بڕیاری راگرتنی پێنج مانگی موچەخۆران و درێژەدانیش بە ناشەفافییەتی نەوت و سەرجەمی داهاتەكانی دیكە، ئەم حكومەتە هەموو هەوڵێكی لەباربرد و كاتی ئەوە هاتووە لە پەرلەماندا، متمانەی لێبسەنرێتەوە".

Qaiwan
Qaiwan