کوردستانی
سەبارەت بە رێککەوتنێکی دیکەی هەرێم و بەغدا روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
سەرۆکی لیژنەی ناوچە کێشە لەسەرەکان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، رێککەوتنی دیکەش لەبارەی ئاسایکردنەوەی هەموو ناوچە کێشە لەسەرەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکومەتی هەرێم دەکرێت.
جوان رۆژ بەیانی پهرلهمانتاری پارتی و سەرۆکی لیژنەی ناوچە کێشە لەسەرەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە میدیی فەرمی پارتی راگەیاندووە "رێککەوتنی دیکەش لەبارەی ئاسایکردنەوەی هەموو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت، پەرلەمان ئاگاداری رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدایە لەسەر شەنگال کراوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "رۆژانی داهاتوو هەنگاوی کردەیی بۆ ئاسایکردنەوەی رەوشی ناوچەی شەنگال دەنرێت و گرنگە کەرکوک و شەنگال رەوشەکەیان ئاسایی بکرێتەوە و کۆتایی بە رەوشی ئاڵۆزیان بێت کە لە ئێستادا لە ناوچەکەدا هەیە".
ک.ن