کوردستانی

هاوڕێ مەلا ستار: ئەوەی ئێوە دەتانەوێت بیکەن بە کورد دوژمن بە دوژمنی ناکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوڕێ مەلا ستار: ئەوەی ئێوە دەتانەوێت بیکەن بە کورد دوژمن بە دوژمنی ناکات
 مەودا میدیا - کاروان نوری

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات، به‌داخه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وا تێگه‌یشتووه كه‌ خه‌ڵكی كوردستان مووچه خۆری نایاسایی و كارمه‌ندی گۆتره بن، بۆیه وا بێ منه‌تانه ده‌ست بۆ مووچه‌یان ده‌بات و كه‌ی ویستی دابه‌شی ده‌كات و كه‌ی نه‌یویست نایكات.

هاوڕێ مەلا ستار ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە پەرەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە "به‌داخه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وا تێگه‌یشتووه كه‌ خه‌ڵكی كوردستان مووچه خۆری نایاسایی و كارمه‌ندی گۆتره بن، بۆیه وا بێ منه‌تانه ده‌ست بۆ مووچه‌یان ده‌بات و كه‌ی ویستی دابه‌شی ده‌كات و كه‌ی نه‌یویست نایكات و له‌ هه‌مووی كاره‌ساتتر ئه‌وه‌یه‌ ده‌یه‌وێت به‌ یه‌ك نووسراو، مووچه‌ی (5) مانگ ماندوبوونی كارمه‌ندانی كوردستان زه‌ربی سفر بكات و قووتیان ببڕێت".

 ئەوەشی خستووەتەڕوو "من ئه‌م میلله‌ته‌ بناسم ، به‌م جۆره له‌ مامه‌ڵه‌كردنه رازی نابن و تا زووه به‌ خۆتاندا بچنه‌وه، به‌ بڕیاری هه‌ڵه، به‌ كه‌م سه‌یركردنی خه‌ڵكی كوردستان، مه‌بن به‌ هۆكاری روخانی حكومه‌ت و تێكچوونی ئه‌زموونه‌كه، ئه‌وه‌ی ئێوه‌ ده‌تانه‌وێت به‌رامبه‌ر گه‌لی خۆتان بیكه‌ن، دوژمن به‌رامبه‌ر دوژمن نه‌یكردووه".

 ک.ن

Qaiwan
Qaiwan