کوردستانی

کرێى خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگاکان کەمکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کرێى خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگاکان کەمکرایەوە
مەودا میدیا - کاروان نوری

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەووەتەوە "بەلەبەرچاوگرتنى بارودۆخى دارایى هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کرێى خوێندنى پارالێل و ئێوارانى لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان بەڕێژەى (٤٥%)کەمکردەوە".

ئەوەش خراوەتەڕوو "لێژنەیەکی وەزاری پێکهێنراوە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ زانکۆ تایبەتەکان تاوەکو هاوشێوەی ساڵی رابردوو بەشداربن لە کەمکردنەوەی بارگرانی سەرشانی ئەو خێزانانەی کە ڕۆڵەکانیان لە زانکۆ تایبەتەکان دەخوێنن، بڕیاریدا بە کەمکردنەوەى ڕێژەى (٤٥%)ى کرێى خوێندنى پارالێل، بڕیارەکەش خوێندنى (دبلۆم، بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا) دەگرێتەوە".

هاوکات لە بەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا چەند بابەت و پرسێکى دیکەى تایبەت بە پرۆسەى خوێندنى ساڵى نوێى ((2020-2021و چارەسەرکردنى کێشەو گرفتەکان و دانانى پلان و بەرنامەڕێژى بۆ پێشوازیکردن لە دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگەکان و چەند بابەتێکى دیکەى زانستى و ئەکادیمى تاوتوێکران.

ک.ن
 

Qaiwan
Qaiwan